شاندێکی وەرزشی شاری سلێمانی بە هەواڵی دڵخۆشکەرەوە لە بەغدا دەگەڕێنەوە

وێنەی شاندەکە لە دوو سەردانی جیاوازدا
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای گه‌یشتنی شاندێکی وه‌رزشی شاری سلێمانی بۆ شاری به‌غدا و ئه‌نجامدانی چه‌ند دیدار و كۆبوونه‌وەیەک له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عێراق عەدنان دەرجال و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق رەعد حەمودی و سه‌رۆكی كاتی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئه‌یاد بونیان و یانه وه‌رزشییه‌كان، به كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی وه‌رزشیی گرنگه‌وه گه‌ڕانه‌وه سلێمانی.
ئامانج له‌سه‌ردانی شاندە وه‌رزشیه‌كه‌ی شاری سلێمانی بۆ به‌غدا بۆ گه‌یاندنی گله‌یی و گازنده ی شاری سلێمانی بوو بۆ به‌رپرسانی وه‌رزشی عێراق به تایبه‌تی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كه له پێنج لیژنه‌ی ئه‌و یه‌كێتیه‌دا هیچ ئه‌ندامێكی شاری سلێمانی تێدا نیه و ته‌نانه‌ت هیچ ئه‌ندامێكمان له یه‌كێتییە وه‌رزشییه‌كان نیه.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی وه‌رزشی شاری سلێمانی بۆ شاری به‌غدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” به‌داخه‌وه له هیچ لیژنه‌یه‌كی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق هیچ ئه‌ندامێكی شاری سلێمانی تێدا نیه، ته‌نانه‌ت ئه‌و زانیاری و گۆڕانكارییانه‌ی له یه‌كێتیی تۆپی پێ و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كانیتر ده‌ردەچێت سه‌رجه‌میان ده‌چێته هه‌ولێر، به‌ڵام هیچیان ناگاته شاری سلێمانی، هه‌روه‌ها پێشتر سێ سه‌رۆك یه‌كێتی وه‌رزشیمان هه‌بوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق، به‌ڵام ته‌نها سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عێراق كورده، به‌ڵام هیچ ئه‌ندامێكمان نیه”.
وتیشی:” ئێمه دوای گفتوگۆیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق و سه‌رۆكی كاتی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و یانه وه‌رزشییه‌كان، گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كه نه‌بوونی هیچ ئه‌ندامێكی كورد له یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان بۆوەتە هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ئاگامان له‌و گۆڕانكاری و زانیارییانه نه‌بێت كه له یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق و یه‌كێتییه وه‌رزشییه‌كان روو ده‌دات، بۆیه ئه‌وه‌شمان به تایبه‌ت به وه‌زیری وه‌رزش‌و لاوانی عێراق عەدنان دەرجال راگه‌یاند كه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه یانه‌كانی شاری سلێمانی له‌سه‌ر ئاستی عێراق خاوه‌نی نازناوه‌كانن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌ندامێكمان له‌و یه‌كێتییه وه‌رزشییانە نیه وه‌ك یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێز و گۆڕه‌پان و مه‌یدان و كاراتی و نیشانە شكاندن و شه‌تره‌نج”.
مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: ” ئێمه وه‌ك شاندە وه‌رزشیه‌كه‌ی شاری سلێمانی ئه‌وه‌مان پێ راگه‌یاندن كه ده‌بێت له‌و پێنج لیژنه‌یه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق سێ ئه‌نداممان له‌و لیژنانه‌دا هه‌بێت، هه‌روه‌ها دوو داواكاریشم ئاڕاسته‌ی به‌رپرسان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق و یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق کرد كه بریتی بوون له سه‌ردانی وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق بۆ شاری سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه خۆی سه‌ردانی یاریگا و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان بكات كه به به‌رده‌وامی له‌خزمه‌ت هه‌ڵبژارده و یانه وه‌رزشییه‌كانی عێراقدا بووه، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و نازناو و ده‌ستكه‌وتانه‌یان پێ نیشان بده‌ین كه یانه‌كانی ئه‌م شاره له‌سه‌ر ئاستی عێراق خاوه‌نیه‌تی”.
ئه‌وه‌شی باسكرد:” دووه‌م داواكارییمان بریتی بوو له‌جه‌ختكردنه‌وه له بوونی سێ ئه‌ندامی شاری سلێمانی له لیژنه‌كانی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق كه هه‌موو ئه‌و به‌رپرسانه كۆكبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌رجه‌م داواكارییه‌كانمان له جێگه‌ی خۆیه‌تی، بۆیه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراقه‌وه به‌ڵێنمان پێدرا كه سێ ئه‌نداممان له لیژنه‌كانی یه‌كێتیه‌كه‌دا هه‌بێت دوای ئه‌وه‌ی ده‌بێت سیڤی سێ كه‌س بنێرین بۆ یه‌كێتیه‌کە بۆ ئه‌وه‌ی به‌پێی شاره‌زایی ئه‌و كه‌سانه له لیژنه‌كانماندا دایاننێین.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی (SNNsport) كه‌وتووه له‌لایه‌ن وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراقه‌وه به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردن و هه‌موو ئه‌و كێشه و كه‌موكوڕییانه‌ی كه له یاریگا و هۆڵه وه‌رزشییه‌كانی شاری سلێمانیدا هه‌یه دراوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


