
ڤیدال و رامۆس
SNN Sport
بۆ یاری سبەی بەرامبەر بە یانەی ریال مەدرید لە گەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی ئینتەرمیلان لە تواناکانی دوو لە باشترین هێرشبەرەکانی بێبەش دەبێت.
رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیتاڵی، تانکرێدی پالمێری لە پێگەی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە ئەلێکس سانچێز و لۆکاکۆی هێرشبەرانی یانەی ئینتەرمیلان، ناتوانن ئامادەی یاریەکەی سبەی ببن بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید لە گەڕی سێیەم لە رکابەرییەکانی گروپی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
هەردوو یاریزان پێکانیان هەیەو بە پێی زانیاری ئەم رۆژنامەنووسە کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، ئینتەرمیلان لە دۆخێکی لە ناکاودایە بەهۆی ئامادەنەبوونی ئەم دوو یاریزانەوە.
لۆکاکۆ لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئینتەرمیلان توانی لە 51 یاری 34 گۆڵ بکات،پێشتر تەنیا رۆناڵدۆی دیاردە توانیبووی لەگەڵ ئەم یانەیە ئەم رێژە گۆڵە بکات.
لۆکاکۆ لەم وەرزە لە 7 یاری 7 گۆڵی بۆ یانەکەی کردووە، چاوەڕوان دەکرێت لە شوێنەکەی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی یاری بکات.
یاریەکە سبەی سێشەممە لە یاریگای دی ستیفانۆ لە مەدرید لە کاتژمێر 11:00 ئەنجام دەدرێت، کە تێیدا ریاڵ مەدرید لە 2 یاریدا 1 خاڵی هەیەو ئینتەرمیلانیش لە دوو یاریدا 2 خاڵی هەیە، هەردوو یانە لە پلەکانی سێیەم و چوارەم دێن، لە دوای یانەکانی شاختار و بروسیا مونشنگلادباخەوە.
Real Madrid no deberá enfrentarse con Lukaku: està de baja, y el Inter en emergencia en la delantera por la lesión también de Alexis Sánchez
— Tancredi Palmeri (@tancredipalmeri) November 2, 2020
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
17 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


