
رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ
SNNـ بڕیار محەمەد
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بەهۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی کۆمەڵگای لەسنووری شاری هەولێر و دهۆک ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتکێمان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بۆ ئەوەی وەزیری ناوخۆ بانگهێشتی پەرلەمان بکەین .
شیرین ئەمین ئەندامی فراکسیۆنی، گۆران لە پەرلەمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە وەکو ژمارەیەك پەرلەمانتار بەپێی ماددەی 66 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ژمارەی یاسای پەرلەمانتاران یاداشتێكمان ئاراستەی پەرلەمان كردووە بۆ بانگھێشتكردنی وەزیری ناوخۆ سەبارەت بەدەستگیركردنی ڕۆژنامەنوسان و چالاكوان لە پارێزگای ھەولێرو دھۆك.
وتیشی “لەدانشتنەکەدا وەزیری ناوخۆ پێویستە ڕوونکردنەوەی پێویست لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو هەموو ڕۆژنامەنووس و چالاکوانەمان بۆبکات هیوادارین دەستەی سەرۆکایەتیش بە ئەرکی خۆی هەڵبستێت، بە بانگهێشتکردنی وەزیری ناوخۆ”

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


