سیتین بۆ میسی:” ئەگەر بە دڵت نیە دەزانیت دەرگاکە لە کوێیە

0
1368
میسی و کیکی سیتین

SNN Sport

لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و سەلتاڤیگۆ لە وەرزی رابردوو لە خولی ئیسپانیا لە یاریگای بالایدۆس لە ژووری جلگۆڕیندا دەمەقاڵێ لە نێوان میسی و کیکی سیتینی راهێنەری پێشووی بەرشەلۆنە روودەدات و بەوهۆیەوە میسی و سیتین چەند قسەیەک بەرامبەر بە یەک دەکەن.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی لە سەرچاوەیەکی نزیک لە ژووری جلگۆڕینی بەرشەلۆنەوە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، میسی و کیکی سیتین لە یاری سەلتاڤیگۆ لە وەرزی رابردوو بووە بە دەمەقاڵەیان، میسی داوای لە سیتین کردووە” رێزی یاریزانەکان بگرێت بە بەراورد لەگەڵ تۆ توانیویانە هەموو شتێک بۆ یانەکە ببەنەوە”.

هەروەها سیتینیش وەڵامی داوەتەوە و پێی وتووە:” ئەگەر بە دڵت نیە  دەزانیت دەرگاکە لە کوێیە”.

ئەمە لە کاتێکدایە ، لە نوێترین چاوپێکەوتنی کیکی سیتین کە رۆژی یەکشەممە بڵاوبووەتەوە دەڵێت:” قورسە تۆ میسی بەڕێوە ببەیت، من کێم تا میسی بگۆڕم ، ئیدارەی یانەکە ئەگەر قبووڵیان بێت وەکوو خۆی بێت و وای لێ نەکەن بگۆڕێت من بۆ ئەوە بکەم”.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this