رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران “گرنگی بەهەڵبژاردنەكانی ئەمریكا نادەین”

عەلی خامنەیی
SNN
عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند: ئەوان هیچ پەیوەندیان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکاوە نییە و گۆڕینی ناوی سەرۆکەکانی ئەمریکا بۆ ئەوان گرنگ نیە.
دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی ئەمریکا خامنەیی وتی “ئەمریکا هەمان فیرعەونی میسرە، ستەمکارانە سەرقاڵی ئەوەیە شەڕ لە وڵاتانی دیکە دروستبکات و دەستیان بەسەردا دەگرێت، هیچ پەیوەندییەکمان بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نییە و گۆڕینی ناوی سەرۆکەکانی ئەمریکا بۆ ئەوان گرنگ نیە و بۆ ئەوان جیاوازی نیە”
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی “فەڕەنسا پڕوپاگەندەی مافی مرۆڤ و ئازادی دەکات، هەر ئەم دەوڵەتە بو کە یارمەتی خوێنڕێژێک وەک سەدامی دا و فڕۆکەی بۆ دابین دەکرد لە شەڕی ئێران و عێراقدا”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


