
فرۆشگایه‌كى فه‌رش له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌ڵكه‌وت سه‌روه‌ت
فرۆشیارێكى فه‌رش له شارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: هه‌رچه‌نده نرخى فه‌رش هیچ گۆڕانكارى به‌سه‌ر نه‌هاتووه، به‌ڵام فرۆشمان بۆ نیوه كه‌مكردووه‌ته‌وه، كڕیارێكیش ده‌ڵێت: هه‌رچه‌نده حه‌زم له فه‌رشه، به‌ڵام به‌هۆى بێ پاره‌ییه‌وه كومبار ده‌كڕم”.
زریان عیسا، فرۆشیارى فه‌رش له سلێمانى له‌باره‌ى بازاڕى فه‌رش و رێژه‌ى فرۆشیانهوه به SNNى راگه‌یاند: “ئێستا كه وه‌رزى پایزه زۆرترین فرۆشمان هه‌یه، واته ساڵانه فرۆشى ئێمه له‌م وه‌رزه‌دایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مساڵ قه‌یرانى دارایی زۆر زیانى پێ گه‌یاندووین، به‌شێوه‌یه‌ك رێژه‌ى فرۆشمان بۆ نیوه كه‌مبووه‌ته‌وه”.
وتیشى: “ئه‌مساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ك نرخمان به‌رزنه‌كردووه‌ته‌وه، هاوشێوه‌ى پاره، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌و حاڵه‌شه‌وه هه‌ر فرۆشمان داده‌به‌زێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ بازاڕى چ جۆره فه‌رشێك زیاتره؟ زریان عیسا ئاشكرایده‌كات: “ئه‌مساڵ به‌هۆى به‌رزى نرخه‌كه‌یه‌وه، فه‌رش بازاڕى كه‌متره، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كومبار بازاڕى زۆرتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى كه‌متره”.
هه‌ره له‌وباره‌یه‌وه نوخشه محه‌مه‌د، كڕیاری فه‌رش له سلێمانى به SNNى راگه‌یاند: “من زۆر حه‌زم له فه‌رشى ئێرانییه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى نرخه‌كه‌ى به‌رزه، ناتوانم بیكڕم، ناچارم كومبار بكڕم”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
8 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


