سێ راهێنه‌ر به‌هۆی دوورخستنه‌وه‌ی كوڕی به‌رپرسێك دەستگیر دەکرێن

0
383
سێ راهێنەرە بەندکراوەکە

SNN Sport

راپۆرته‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان ئاشكرایان كرد كه‌ سێ راهێنه‌ر له‌ كه‌رتی تازه‌پێگه‌یشتووان  له‌ یانه‌ی ( سه‌موحه‌ )ی میسر ده‌ستگیر ده‌كرێن، ئەمەش  به‌ هۆی دوورخستنه‌وه‌ی كوڕی به‌رپرسێكی گه‌وره‌ له‌ ئاستی خونچه‌كان.

راپۆرته‌كان بڵاویانکردووەتەوە  باوكی  یاریزانه‌كه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانی بەكارهێنا بۆ راگرتنی راهێنه‌ران ( ره‌ماح ئه‌بوو زه‌ید، ئیسلام هانی وكاپتن (كایزه‌ر) ) پاش ئه‌وه‌ی ره‌تیانكرده‌وه‌ كوڕه‌كه‌ی به‌رز بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئاستێكی باڵاتر.

له‌ لای خۆیه‌وه‌ پێگه‌ی( یوم ئه‌لسابع )ی میسری ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ باوكه‌كه‌ له‌ لای پۆلیس وتوویه‌تی كه‌ راهێنه‌ره‌كان هێرشیان كردووەته‌ سه‌ری پاش ده‌مه‌قاڵه‌یه‌ك له‌ نێوانیان روویدا به‌ هۆی مناڵه‌كه‌یه‌وه‌.

محه‌مه‌د فه‌ره‌ج سه‌رۆكی یانه‌كه‌ دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌:” هه‌نگاوی زۆر كرداری و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ پارێزگاریكردن له‌ ناوبانگ و كه‌رامه‌تی كارمه‌ندان له‌ یانه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كه‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئەوە كرد كه‌  ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌  به ‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی نیه‌ به‌راهێنه‌ره‌كانی به‌ركه‌وتن هه‌بێت و به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌ستێوه‌ردانی باوكان له‌ كاروباری هونه‌رییه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان ره‌تده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ناو تیپه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی ئه‌نجام ده‌درێت”.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this