خولی یانە پاڵەوانەکان:چێڵسی یۆڤانتۆس و بەرشەلۆنە براوە بوون و مانچستەریونایتد و پاریس دۆڕان

0
1156
یانەی یۆڤانتۆس

SNN Sport

لە ئەنجامدانی 8 یاری، ئەمشەو کۆتایی بە رکابەرییەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی گروپەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا هاتوو یانەکانی چێڵسی، یۆڤانتۆس، بەرشەلۆنە، سڤییا، لایپزیگ  بردنەوەیان تۆمارکردوو یانەکانی مانچستەریونایتد و پاریس سانجێرمان دۆڕان.

لە رکابەرییەکانی گروپی پێنجەم، دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی رینی فەرەنسی کردوو توانی یاریەکەی 3-0 لێ بباتەوە.

گۆڵەکان یاریزانان وێرنەر دوو گۆڵ و  ئەبراهام گۆڵی سێیەمی کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی سڤییای ئیسپانی میوانداری یانەی کراسنۆدەری  روسی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-2 لێ بباتەوە.

گۆڵەکانی سڤییا یاریزانان، راکیتچ و نەسیری دوو گۆڵەکەی تری کرد.

دوو گۆڵی کراسنۆدەر ماگۆمد و بێرگ تۆماریان کرد.

 

ریزبەندی گروپی پێنجەم:

  • چێڵسی 7 خاڵ
  • سڤییا 7 خاڵ
  • کراسنۆدەر 1 خاڵ
  • رین 1 خاڵ.

 

لە رکابەرییەکانی گروپی شەشەم، دوو یاری ئەنجامدرا، یانەی زینتی روسی میوانداری لازیۆی ئیتاڵی کردوو هەردوو یانە 1-1 یەکسانبوون.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی 3-0 لە یانەی کلوب بروج بباتەوە.

گۆڵەکان یاریزانان،تۆرگان هازارد و هالاند دوو گۆڵەکەی تری کرد.

ریزبەندی گروپی شەشەم:

  • بروسیا دۆرتمۆند 6 خاڵ.
  • لازیۆ 5 خاڵ.
  • کلوب بروج 4 خاڵ.
  • زینت 1 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی دینامۆکێڤی ئۆکرانی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 2-1 لێ بباتەوە.

گۆڵەکانی بەرشەلۆنە میسی و پیکێ لە خولەکەکانی 5 و 65 تۆماریان کرد.

تاکە گۆڵی دینامۆکێڤ ڤیکتۆر لە خولەکی 75 تۆماری کرد.

 

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی یۆڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی فیرنسڤارۆشی هەنگاری و لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 4-1 لێ بباتەوە.

گۆڵەکانی یۆڤانتۆس مۆراتا 7، 60، دیبالا 73،ڤالی بە هەڵە لە خولەکی 81  گۆڵی چوارەمی لە خۆیان تۆمار کرد.

گۆڵی ڤیرنسڤارۆش بۆلی لە خولەکی 90 تۆماری کرد.

 

ریزبەندی گروپی حەوتەم:

 

  • بەرشەلۆنە 9 خاڵ.
  • یۆڤانتۆس 6 خاڵ.
  • دینامۆکێڤ 1 خاڵ.
  • فیرنسڤارۆش 1 خاڵ.

لە رکابەرییەکانی گروپی حەوتەم، یانەی مانچستەریونایتد لە تورکیا بووە میوانی یانەی ئیستانبووڵ باشاکشهێری ئەو وڵاتەو لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-1 پێدۆڕاند.

دوو گۆڵی باشاکشهێر یاریزانان، دیمبابا و ڤیسکا لە خولەکەکانی 13 و 40 تۆماریان کرد.

تاکە گۆڵی مانچستەریونایتد مارشاڵ لە خولەکی 43 تۆماری کرد.

لە دووەم یاری ئەم گروپە، یانەی پاریس سانجێرمان لە ئەڵمانیا بووە میوانی یانەی لایپزیگ و لە ئەنجامدا یاریەکەی 2-1 پێدۆڕاند.

دوو گۆڵی لایپزیگ یاریزانان، نکونکۆ و وفۆرسبێرگ تۆماریان کرد.

تاکە گۆڵی پاریس سانجێرمان دیماریا تۆماری کرد.

ریزبەندی گروپی هەشتەم:

  • مانچستەریونایتد 6 خاڵ.
  • لایپزیگ 6 خاڵ.
  • پاریس سانجێرمان 3 خاڵ.
  • باشاکشهێر 3 خاڵ.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this