
د. بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق
SNN
سەرۆک کۆماری عێراق یاسای نوێی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی پەسەند کرد و رایگەیاند “بە هیوای سازدانی هه‌ڵبژاردنی پاک و بێگەرد و دوور له‌ساخته‌کاری و دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵکین”.
د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ رایگەیاند: “بە پێی ئەرکی دەستووریم یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقم په‌سه‌ند کرد”.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە “رێگه‌ی راست بۆ چاکسازی راسته‌قینه، بۆ کۆتایی هێنان به قه‌یرانی بژێوی خه‌ڵک، بۆ گەڕاندنەوەی بەھای راستەقینە بۆ سیاسەت و دەسەڵاتداری، له بوونی یاسا و رێسای هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێ دەکات که رێگر بێت له‌دزینی ده‌نگی ره‌وای خه‌ڵک و زامنی ئه‌وه بکات حکومه‌ت ره‌نگدانه‌وه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌نگ و ئیرادەی خه‌ڵک بێت”.
سەرۆک کۆمار راشیگەیاند: دزینی دەنگی هاووڵاتی و دزینی پارە و داهاتی گشتی پێکەوە گرێدراون و ئەمیان پێویستە بۆ ئەوەی تر، دووانەی چەوسانەوە و نانبڕین و حوکمی نادروست و گه‌نده‌ڵکارن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


