
ناوبژیوانانی بەشداربووی تاقیکردنەوەکان
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
ئه‌مرۆ ( پێنجشه‌ممه 5/11/2020 ) له شاری به‌غدا كۆتاییهات به تاقیكردنه‌وه‌كانی ناوبژیوانانی فوتساڵی عێراق كه لیژنه‌ی ناوبژیوانان له ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق ئه‌نجامی دابوو.
ره‌وند فه‌تاح ناوبژیوانی فوتساڵی به‌شداربووی تاقكردنه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به تاقیكردنه‌وه‌كه بۆ (SNN Sport) وتی:”تاقیكردنه‌وه‌كان ماوه‌ی دوو رۆژی خایاندوو بریتی بوون له تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و پراكتیكی له سه‌ر یاساكانی فوتساڵ و دوایین گۆڕانكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاقیكردنه‌وه‌ی لێهاتووی جه‌سته‌یی بوو ، له لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له نه‌جم عه‌بود و سه‌میر شبیب سه‌رپه‌رشتی كرا”.
هه‌روه‌ها وتی:” تاقیكردنه‌وه‌كان تایبه‌تبوون به ناوبژیوانانی پله یه‌ك و 56 ناوبژیوان به‌شدارییان تێدا كرد كه 6 ناوبژیوانی شاری كه‌ركوك بوون و 2 ناوبژیوانی شاری سلێمانی”.
وتیشی ” ئامانج له تاقیكردنه‌وه‌كان دیاریكردنی ئه‌و ناوبژیوانانە‌یە كه به‌شداری ده‌كه‌ن له به‌رێوه‌بردنی خولی فوتساڵی نایابی یانه‌كانی عێراق كه بریاره 13ی ئه‌م مانگه ده‌ستپێبكات”.
ره‌وند فه‌تاح له وه‌ڵامی پرسیارێكمان سه‌باره‌ت به ژماره‌ی ده‌رچووان له تاقیكردنه‌وه‌كان وتی:” به‌دیاری كراوی زانیاریم لا نیه ، به‌ڵام تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌رنه‌چوویشی تێدایه ”
جێی باسه تاقیكردنه‌وه‌ی ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی فوتساڵ پێش 10 رۆژ به‌رێوه‌چوو .

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12 hours لهمهوپێش



