زانیاری لەسەر قوربانیانی ئهو رووداوهى 8 كهسى كرده قوربانى

وێنهى دووان لهو هاووڵاتییانهى بوونه قوربانى رووداوه هاتووچۆكهى رێگای ڕانیە ـ دوکان | فؤتؤ: SNN
SNN – محەمەد مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە لە رووداوێكدا کە لەسەر رێگای ڕانیە ـ دوکان لەنێوان چوار ئۆتۆمبێل روویدا سێ پیاو و ژنێک گیانیان لە دەستدا.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین لهبارهى زانیارى زیاتر لهسهر رووداوهكه بە SNNی راگەیاند: “بەهۆی رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆوه لە نزیک بازگەی قەمتەران سێ پیاو و ژنێک گیانیان لەدەستداوە و چوار کەسی تریش بریندار بوون”.
وتیشی: “بەهۆی رووداوەکەوه سێ ئەندامی یەک خێزان کە سەرنشینی جۆری ئۆتۆمبێلی BMW بوون گیانیان لەدەستداوە کە بریتین لە دایک و باوک و کوڕێکیان کە خەڵکی قەزای شەقڵاوەن”.
وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “هەر بەهۆی رووداوەکەوه لە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیک ئابەکە گەنجێکی تەمەن 23 گیانی لەدەستداوە، هاوکات سێ سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری BMW و سەرنشینێکی ئۆتۆمبێلی نیسان پیک ئابهكهش بریندار بوون”.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



