کۆرۆنا لە گەرمیان لە هەڵکشاندایە و هەڵمەتێکی خۆپارێزی دەستپێدەکات

کۆرۆنا لە گەرمیان
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له سنوورى گه‌رمیان به‌هۆى زیادبوونى رێژه‌ى تووشبوون بە كۆرۆنا هه‌ڵمه‌تى وشیارى له بازاڕ و مزگه‌وت و كۆڵان و شوێنه گشتییه‌كان ده‌ستپێده‌كات.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان بە SNNى راگه‌یاند؛ به مه‌به‌ستى رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا له وه‌رزى نوێ له گه‌رمیان، لەمڕۆوە ھەڵمەتێکی ھۆشیاریی بەرفراوان دەستپێدەکرێت.
وتیشى: “لە ھەڵمەتەکەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی و مەڵبەندە تەندروستییەکان بەشدارن و لە بازاڕ و کۆڵان و مزگەوتەکان رێنمایی و ھۆشیاریی پێویست لەبارەی کۆرۆنا و شێوازی خۆپاراستن بڵاو دەکەنەوە”.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته دواى ئه‌وه دێت رۆژی چوارشەممە سهرپەرشتیارى ئیداره‌ى گه‌رمیان له کۆبوونەوەی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كاندا باسى له زیادبوونى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له گه‌رمیان كرد و داواى كرد رێوشوێنى پێویست بگیرێته‌به‌ر، هاوكات بڕیاردراوه له‌مه‌ودوا هاووڵاتییان ده‌بێت به ده‌مامكه‌وه سه‌ردانى بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان بكه‌ن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


