
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە بۆ ماوەی مانگێك خوێندن لەناو پۆل راگیرا و داوا لە مامۆستایان و قوتابیان كرا پشت بە خوێندنی ئەلیكترۆنی ببەستن، بەڵام لە ئێوارەی ئەمڕۆوە خوێندنی ئەلیكترۆنیش راگیراوە، بەرپرسانی وەزارەتی پەروەردەش ئامادەنین لەسەر ئەو بابەتە قسە بكەن.
لەدوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی پەروەردە بۆ قەرەبووكردنەوەی خوێندن ماڵپەڕی قوتابخانەی ئەلیكترۆنی، خستەكار كە ماڵپەڕێكی تایبەتە بە خوێندنی ئەلیكترۆنی پۆلەكانی( 3ی بنەڕەتی تا 11 ئامادەیی ) مامۆستایان و قوتابیان كۆدی تایبەتی خۆیان هەیە و دەتوانن بچنە ناو ئەو ماڵپەڕەوە، بەڵام لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئەو ماڵپەڕەش لەكاركەتووە.
SNN بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەو بابەتە پەیوەندی بە وەزارەتی پەروەردە كرد بەڵام ئامادە نەبوون لەسەر ئەو بابەتە لێدوان بدەن، بەرپرسێک لە وەزارەت تەنیا ئەوەندەی وتبوو كە “لە ئێستادا ماڵپەڕەكە لەكاركەوتووە بەشی ئایتی وەزارەتی پەروەردە لە هەوڵی چارەسەر كردنی گرفتەكەدان”، بە بێ ئەوەی بزانێت كەی ئەو گرفتە چارەسەر دەكرێت.
ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی وەزارەتی پەروەردە بەناونیشانی(www.ewane.krd) ماوەی زیاتر لە مانگێكە دەستی بەكاركردووە بەڵام بەشێكی زۆری مامۆستایان و قوتابیان نەیانتوایوە وەك پێویستی سودی لێوەربگرن.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


