” ئەو بڕە بارانەی دوێنێ رۆڵێكی باشی هەیە بۆ زەوییە كشتوكاڵییەكان”

باران بارین لە سلێمانی
SNN- بریار محەمەد
وەزارەتی کشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاویی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوێنی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە رۆڵی گاریگەری زۆر باشی هەیە بۆ زەوییە کشتوکاڵییەکان بە تایبەتی لە دەڤەری گەرمیان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیش دەڵێت: زۆترین رێژەی باران بارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی بووە.
حسێن حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: لە راستیدا هێشتا بە شێوەیەکی گشتی باران دوا نەكەوتووە، بەڵام ئەم شەپۆلە باران بارینەی چەند رۆژێكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە بێگومان كاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر زەوی و بەتایبەتیش لە سنووری گەرمیان و سلێمانی، بەڵام بۆ مەسەلەی پەڵەدان هێشتا كات زۆر زۆرماوە بۆ ئەوە بابەتە.
لای خۆشیەوە بژار ئەكرەم ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بە SNNی وت “بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی باران بارین لە دەریای ناوەراستەوە بۆ هەرێمی كوردستان وایکردووە برێکی باش باران ببارێت”.
ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەزری باران بارین جووتیاران بەردەوام چاوەرێی باران بارین دەكەن بۆ ئەوەی دەست بە كێلانی وەزییەكانیان بكەن بەمەبەستی بەرهەمهێنانی گەنم و جۆ و ئەمساڵ بەبەروارد بە ساڵی رابردوو وادەی باران بارین دواكەوتووە، بەڵام وەزارەتی كشتوكاڵ دەڵێت هێشتا كات ماوە بۆ ئەوەی بڵێین پەڵەی داوە یان نا.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



