ترەمپ جۆری ئەو ساختەکارییە ئاشکرا دەکات کە بایدن کردوویەتی

0
1857

SNN

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: کە ستافەکەی بایدن هەستاون بە دروستکردنی کارتی هەڵبژاردنی ساختەو لەڕێگەیەوە دەنگەکانی خۆیان پێزیادکردووە، ئەمەش کارێکی خراپەو “شتی خراپ روودەدات”.

ترەمپ لە تویتێدا رایگەیاند: کە دروستکردنی کارتی نایاسایی وایکردووە بایدن لە ویلایەتی پەنسلڤانیا دەنگەکانی زۆر بکات و کاریگەری بکاتە سەر دەنگەکانی من، ئەنجامدانی ئەم کارە لیژنەی هەڵبژاردنی ئەمریکا دەخاتە ژێر پرسیارەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات” دەیان هەزار کارتی هەڵبژاردنی ساختە لە ئێوارەی رۆژی هەڵبژاردنەکەدا دەگاتە بنکەکان و دەنگەکانی بایدنی پێزیاد دەکرێت، لە دوا کاتژمێرەکانی داخستنی سندوقەکانی هەڵبژاردن بایدن لەرێگەی ئەو کارتانەوە دەنگەکانی خۆی زیاد کردووە، بەراستی شتی زۆر خراپ لە ناوەوە روویداوە”.

ترەمپ ئەمڕۆ شەممە دووپاتی کردووە کە ئەو جەنگە یاساییەکەی لەگەڵ بایدن بەردەوامی پێدەدات تا تەواوی دەنگە زەوت کراوەکەی بگەرێنێتەوەو دووبارە بۆ خولێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا.

بایدن لەکاتی ئێستادا 264 کورسی بەدەستهێناوەو پێویستی بە تەنیا یەک ویلایەتی دیکەیە بۆ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی بگاتە 270، تا ببێتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ خولی داهاتوو، لەهەمان کاتدا دۆناڵد ترەمپی رکابەری خاوەنی تەنیا 214 کورسییەو پێویستی بە 50 کورسییە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، بەڵام تا رادەیەک لە خەیاڵ دەچێت ئەو هەموو کورسییە کۆ بکاتەوە کە تەنیا 4 ویلایەت ماوەتەوەو کۆی کورسییەکانی ناگاتە 50 کورسی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this