
میسی و گریزمان
SNN Sport
لە یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ریاڵ بیتسی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 5-2 لێ بباتەوە.
بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت، توانی گێمی یەکەم بە دوو گۆڵی دیمبلی 22،گریزمان 33 پێشبکەوێت، لەم گێمە ریاڵ بیتس توانی لە خولەکی 45+2 گۆڵێک لە لایەن سانابریا بکات و گێمی یەکەم 2-1 بە سوودی یانە کەتەلۆنیەکە تەواو بوو.
لە گێمی دووەم بەرشەلۆنە میسی بەشداری پێکردوو ریاڵ بیتس لە خولەکی 61 ماندی بە کارتی سوور کرایە دەرەوە.
دواتر میسی لە خولەکەکانی 62 ،82، توانی دوو گۆڵ بکات و ئەنجامەکە بکاتە 4-2.
لە خولەکی 73 مۆرۆن گۆڵێکی بۆ ریاڵ بیتس کردوو ئەنجامەکەی کەمکردەوە.
دواتر پیدری لە خولەکی 90 توانی گۆڵی پێنجەم بکات و کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی یانە کەتەلۆنیەکە بهێنێت و یاریەکە 5-2 بە سوودی یانەکەی بە کۆتا بهێنێت.
خاڵەکانی بەرشەلۆنە لە 7 یاریدا بووە 11 خاڵ و بە کاتی لە پلەی هەشتەم دەبینرێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


