وێنه:پاڵه‌وانێتیی موای تای ناوچه‌ی باكووری عێراق له‌سلێمانی كۆتایی هات

دیمەنێک لە پاڵەوانێتیەکە
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
بۆ ماوه‌ی چوار رۆژ هۆڵی یانه‌ی ئاشتی بووه شانۆی یه‌كه‌مین پاڵه‌وانێتیی موای تای یانه‌كانی ناوچه‌ی باكووری كه له‌سه‌ر ستانداری نێوده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
پاڵه‌وانێتیه‌كه له‌ژێر چاودێری وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ ئاستی پێشكه‌وتووان و لاوان ئه‌نجامدرا كه 12یانه ركابه‌رییان ده‌كرد.
سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی موای تای عێراقیش ئاماژه به‌وه ده‌دات كه بۆ یه‌كه‌مجاره له‌مساڵدا جیاواز له‌سه‌رجه‌م یه‌كێتییه وهرزشییهكانیتری عێراق به‌مشێوه سه‌ركه‌وتووه پاڵه‌وانێتی ئه‌نجام بدرێت.
سیروان مینه سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتیی موای تای عێراق ئاماژه به‌وه ده‌دات:” دوای سه‌ركه‌وتنمان له به‌ڕێوه‌چوونی دوو خولیتر له‌شاری سلێمانی یه‌كێتیی موای تای عێراق بڕیاریدا كه ئه‌م پاڵه‌وانێتییه له شاری سلێمانی ئه‌نجام بدات كه 12 یانه ركابه‌ری نازناوه‌كه‌یان ده‌كردوو توانییمان زۆر به‌سه‌ركه‌وتووی پاڵه‌وانێتیه‌كه كۆتایی پێ بێنین”.
وتیشی:” ئامانج له‌ئه‌نجامدانی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه بۆ دروستكردنی هه‌ڵبژارده‌ی موای تای ناوچه‌ی باكووری عێراقه بۆ به‌شداریكردن له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانی داهاتوو، ناوچه‌كانی تری عێراق، له‌به‌رئه‌وه ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژارده‌كه به‌به‌هێزی به‌شداری پاڵه‌وانێتییه‌كان بكات، چونكه شاری سلێمانی به‌یه‌كێك له شاره به‌هێزه‌كانی عێراق داده‌نرێت له یاریه‌كه‌دا و چوار یاریزانی ئه‌م شاره‌ش له ریزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاری ده‌كه‌ن”.
ئه‌نجامی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ئاستی پێشكه‌وتووان:
سیروانی نوێ: پله‌ی یه‌كه‌م
ئاشتی: پله‌ی دووه‌م
بروسك: پله‌ی سێیه‌م
نیشتیمان: پله‌ی سێیه‌م دووباره
ئه‌نجامی كۆتای پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ئاستی لاوان:
سیروان نوێ: پله‌ی یه‌كه‌م
پێنجوێن: پله‌ی دووه‌م
سه‌هل نه‌ینه‌وا : پله‌ی سێیه‌م
قه‌ره‌داغ: پله‌ی سێیه‌م دووباره
له‌دوای ده‌ستكردنه‌وه به‌چالاكییه وه‌رزشییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی عێراق پارێزگای سلێمانی تاكه پارێزگایه له‌سه‌ر ئاستی عێراق كه توانیویه‌تی زۆرترین چالاكی تێدا ئه‌نجام بدرێت بۆ یانه‌كانی كوردستان و عێراق، ئه‌وه‌ش بۆته جێگه‌ی دڵخۆشی راهێنه‌ران و یاریزانان.

More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



