ئەو گیاندارەی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنای لێدەکرێت لە کوردستان بوونی هەیە؟

SNN- محەمەد مستەفا
(فسۆس) ئەو گیاندارەی مەترسی تووشبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای لێدەکرێت و بەوهۆیەشەوە وڵاتێکی وەک دانیمارک بڕیاریداوە بە ملیۆنان فسۆسی وڵاتەکەی لەناوبەرێت، بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی SNN ئەو گیاندارە لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بوونی هەیە .
ساڵح حوسێن ئەندازیاری کشتوکاڵی بە SNN ی راگەیاند “لەناوبردنی هەر جۆرە گیانلەبەرێک بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کارێکی هەڵەیە و مەترسی ژینگەیی گەورە دروستدەکات، چونکە ڤایرۆسەکە لەناو مرۆڤەکاندا بڵاوبووەتەوە، بۆیە ئێستا مرۆڤ بووەتە خانەخوێی ڤایرۆسەکە” .
وتیشی: “تا ئێستا هیچ توێژینەوەیەکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی باسی لەوە نەکردووە کە فسۆسەکان هۆکارن بۆ ئەوەی ببنە خانەخوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام گەر واشبێت ئەوا ئەو مەترسییە بۆ هەرێمی کوردستان زۆر لاوازە، چونکە رێژەیەکی زۆر کەمی فسۆس لە کوردستان بوونی هەیە .”
ساڵح حوسێن باسی لەوەشکرد: فسۆسەکان جۆریان زۆرە گیانداری دەڵەکیش سەر بە خێزانی فسۆسەکانە، کە رێژەی گیانداری دەڵەک لە هەرێمی کوردستان لە فسۆسەکان زۆرترن، بەڵام باسکردن لە پەیوەندی ئەم جۆرە ئاژەڵە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێویستی بە توێژینەوەی ورد و زانستی هەیە .
دوێنێ راگەیەنرا کە دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئاژەڵی جۆری مینک (فسوس) گواستراوەتەوە، گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و بازدان تیایدا روویداوە.
بەهۆیەوە جۆرێکی نوێ لە ڤایرۆسەکە دروستبووە کە بەهێزترە لە جاران، ئەم ڤایرۆسە نوێیە لە شەش وڵات بڵاوبووەتەوە کە بریتین لە هەریەکە لە، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا، سوید، دانیمارک و ئەمریکا.
حکومەتی دانیمارکیش دووپاتیکردووەتەوە، ڤایرۆسە نوێیەکەی کۆرۆنا تا ئێستا 200 کەسی تووشکردووە، بەوهۆیەشەوە رێکاری تەندروستی توندی لە باکووری وڵاتەکە راگەیاندووە، یەکێک لەو رێکارانەش مردارکردنەوەی 15 بۆ 17 ملیۆن لە ئاژەڵی مینک بوو لە وڵاتەکەدا.
حکومەتی دانیمارک هۆشداریشیداوە لەوەی مەترسی هەیە ئەو ڤاکسینەی کە لە داهاتوودا دروستدەکرێت کاریگەری ئەوتۆی لەسەر ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


