
دانیشتوانی گوندەکەی کامالا هاریس
SNN
هندییەکان بۆ خۆشی دەربڕین بە هەڵبژاردنی کامالا هاریس وەک جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاهەنگیان گێڕا و دڵخۆشیی خۆیان بە سەرکەوتنی ئەو ژنە بە ئەسڵ هندییە دەربڕی.
دانیشتوانی گوندی تولاسيندرابورام کە دەکەوێتە ویلایەتی تامیل نادۆ، شوێنی لەدایکبوونی باپیرەیەتی، بە وێنەی کامالا و پاڕانەوە لە پەرستگاکەیان خۆشی خۆیان دەربڕی.
دانیشتوانی گوندەکە بوکەڵەیەکی کامالایان دروستکردبوو، لێیان نووسیوە (پیرۆزە کامالا هاریس) کە لە تەمەنی 56 ساڵیدا ئەو پۆستەی پێرداوە.
ئێوارەی رۆژی شەممە پاش تەواوبوونی ژماردنی دەنگی هەموو ویلایەتەکان، جۆو بایدن، کورسی سەرۆکایەتیی بۆ خۆی مسۆگەر کرد و بووە 46ەمین سەرۆکی ئەمریکا و لەگەڵ کامالا هاریس-ی جیگری دەچنە کۆشکی سپی.
بایدن و هاریس لە وەختێکدا ئەم پۆستەیان وەرگرتووە، کە ئەمریکا دووچاری گەورەترین قەیرانی تەندروستی بۆتەوە لە 100 ساڵی رابردوودا کە کۆرۆنایە، جگە لە خراپبوونی دۆخی ئابووری و کێشەی کۆمەڵایەتی نێو کۆمەڵگەی ئەمریکی دوای کوژرانی جۆرج فلۆید لەسەر دەستی پۆلیسی ئەو وڵاتە کە رەشپێستێکی غەیرە ئەمریکی بوو.
کامالا هاریس، باپیرانی خەڵكی گوندێکی هیندستانن، باوکی بە رەچەڵەک هیندی و دایکیشی جامایکییە، گوندەکەی کامالا ژمارەی دانیشتوانی 350 کەسە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


