تەندروستی هەڵەبجە: ئەو بودجەیەی هاوسەرۆكانی یەكێتی بۆیان دابینكردین زۆر هاوکارمانبوو

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی دواكەوتنی مووچەی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و دابیننەكردنی بودجە بۆ پێداویستیەكانمان لەلایەن حكومەتەوە، رووبەڕووی گرفت بووینەتەوە، بەڵام پشتبەستن بەو بودجەیەی كە هاوسەرۆكانی یەكێتی بۆیان دابینكردوین زیاتر دەستكراوەی كردوین لە خزمەتكردنی نەخۆشەكان.
د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: ئەو بڕە پارەیەی كە لە مانگەكانی رابردوو لەلایەن حكومەتەوە بۆ كەرتی تەندروستی هەڵەبجە تەرخانكرا کە بڕی 500 ملیۆن دینار بوو، لە ئێستادا بەرەو تەواو بوون دەچێت و تەنها دەسەڵاتی ئەوەمان هەبوو كە لە بواری خزمەتگوزاری پزیشكی و دابینكردنی دەرمان خەرجی بكەین، بە بێ ئەوەی بتوانین بڕێك پارە وەك هاندان بدەینە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی كە بەهۆی دواكەوتنی موچەكانیانەوە رووبەڕووی زۆر گرفت بوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەوەی لە ئێستادا لەبەردەستماندایە ئەو بودجەیەیە كە هاوسەرۆكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆیان دابینكردین بۆ ئەوەی مانگانە وەك پارەی هاندان بیدەینە ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی كە لە نەخۆشخانەكانی چارەسەری تووشبووانی كۆرۆنا كاردەكەن و بڕەكەی 90 ملیۆن دینارە، گرنگی ئەم بودجەیەش لەوەدایە كە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی توانیویانە درێژە بە خزمەتەكانیان بدەن و كەمێك لەبارەی سەرشانیان سوك بكەن.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: بەهۆی ئەو بودجەیەی هاوسەرۆكانی یەكێتی توانیومانە زیاتر دەستكراوە بین لە خزمەتكردنی پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی چونكە كاتێك نەخۆشخانەیەك هەموو پێداویستیەكانی بۆ دابین بكرێت بەڵام پزیشك و كارمەندی تەندروستی تیادا نەبێت، هیچ سودێكی نابێت بۆیە ئەگەر حكومەت بتوانێت زیاتر هاوكاری كەرتی تەندروستی بكات ئێمەش زیاتر خزمەت بە كەرتی تەندروستی دەكەین لە سنوورەكەماندا.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



