هەڵكشانی حاڵەتەكانی كۆرۆنا لە هەولێر رێكخراوی تەندروستیی جیهانی دەهێنێتە سەر هێڵ

0
576

SNN- بڕیار محەمەد
دوای هەڵكشانی ئامارەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنووری پارێزگای هەولێر رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ئۆفیسی هەرێمی كوردستان و كونسوڵخانەی ئەڵمانیا هەڵمەت و كەمپینی تایبەتیان بۆ هۆشیاری لە نێو بازاڕ و كۆڵانەكانی شار دەستپێكرد.

ئەمڕۆ بەئامادەبوونی سڤێن كراوسپێ جێگری كونسوڵی ئەڵمانیا كەمپەینی رووبەڕووبوونەوەی كۆڤید19 لە هەولێر لە نێو گەڕەك و بازاڕی ئیسكان لە شاری هەولێر راگەیەنرا.

لە مەراسیمەكەدا جگێری كونسوڵی ئەڵمانیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند “ئەم پرۆژەیە لەیەلان كونسوڵخانەی ئەڵمانیا و رێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە جێبەجێدەكرێت کە لە شاری هەولێر و دهۆكەوە دەستیپێکراوە.

وتیشی: “ئەو پرۆژەیە پرۆژەیەكی باش و سەرنجڕاكێش دەبێت و ئامانجیش لێی زیاتر بڵاوكردنەوەی هۆشیارییە لەبارەی نەخۆشی كۆڤید 19 ، راستە ئێمە چەندین مانگە لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە دەژین، بەڵام ئەو هەڵمەتانەش لە ئێستادا كاریگەری و سودی خۆی هەر دەبێت دڵنیام”.

وتیشی: “لەگەڵ هاتنی وەزری سەرماش چاوەڕواندەكرێت ئامارەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر بەرز بێتەوە، لە هەمانكاتیشدا ئەو ڤایرۆسە كەسمان ناناسێت و هەموومان لەبەردەم ئەو ڤایرۆسە وەكو یەكترین، بۆیە گرنگە لەسەر ئاستی نێو دەوڵە‌تی شەڕی ئەو ڤایرۆسە بكەین تا مەترسییەكانی كەمبكرێتەوە.”

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this