
ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران بەردرا لەچیای قەرەچووغی نزیک مەخمور
SNN- کۆچەر عەلی
کەمێک پێش ئێستا لە نزیک مەخموور ئاگرێکی گەورە لە زەوی جوتیاران بەردرا و تاوەکو ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوەتەوە.
رەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی کۆمیتەی رێکخستنی یەکێتی بە SNNی راگەیاند: “لە دوای کاتژمێر 6:30 خولەکەوە ئاگرێک لەگوندی پیرداود سوان کەوتۆتەوە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە و کۆنتڕۆل نەکراوە”.
وتیشی: “ئەو ئاگرە زەوییە کشتوکاڵییەکانی چوار گوندی گرتۆتەوە بەناوەکانی پیرداود سوان، قەراتە سۆران، پاڵانیان و گڕوون و زیانێکی زۆر بەر جوتیارانی ئەو گوندانە لەنزیک مخموور کەوتووە و ئاگرەکە ئێستاش بەرەو چیای قەرەچوغ دەڕوات”.
ئاماژەی بەوەشکرد هێزە عێراقییەکان سەرەتا ڕێگرییان لە جووتیاران کرد کە بڕۆن ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام دواتر لە ڕێگەی پەیوەندییەوە کێشەکە چارەسەر کرا و لە ئێستادا ژمارەیەک جوتیاری ئەو گوندانە چوونەتە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە بۆئەوەی ڕێگە لە تەشەنەکردنی بگرن.
ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە، بەر لە خۆرئاوابوون دوو کەس لەبناری چیای قەرەچوغ هاتوونەتە خوارەوە لەنزیک گوندی پیرداود سوان ئاگریان لە دەغڵی جوتیاران بەرداوە و بەرەو چیاکە گەڕاونەتەوە، بەڵام تا ئێستا نازانرێ ئەو دوو کەسە چەکدارانی داعش بوونە یان خەڵکی تر.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
19 hours لهمهوپێش


