
چەکدارانی داعش
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
ئه‌مشه‌و جارێكى دیكه چه‌كدارانى داعش له سنوورى خانه‌قین په‌لامارى گوندێكى كوردنیشینیاندا و پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەیان شەهید کردووە و منداڵێکی تەمەن پێنج ساڵانیشیان چارەنووسی نادیارە.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسى خانه‌قین به SNNی راگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له سنوورى خانه‌قین چه‌كدارانى داعش په‌لامارى گوندى “تهفرهق”هیان دا و لەنزیک گوندەکە هتڵیانکوتاوەتە سەر ئۆتۆمبیلێک کە خێزانێكى سێ كه‌سیى تێدابووە.
وتیشی: “پیاو و ژنەکەیان شەهید کردووە کە پیاوەکە پێشمەرگەیە و هەروەها چارەنووسی منداڵە تەمەن پێنج ساڵانەکەیان تا ئێستا نادیارە.”
ئەوەشی خستەڕوو، هه‌ر له نزیك ئه‌و گونده بۆمبێكى چێندراو به چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قیوه‌ته‌وه و شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان داعش و حه‌شدى شه‌عبى دروستبووه و له‌به‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ش تا ئێستا نه‌توانراوه ته‌رمى ئه‌و خێزانه له‌نێو ئۆتۆمبیلەکەیان بهێندرێته‌وه ده‌ره‌وه.
ئه‌م په‌لاماره‌ى داعش دواى ئه‌وه دێت شه‌وى رابردوو هه‌ر له خانه‌قین په‌لامارى گوندێكى دیكه‌یاندا و دوو هاووڵاتى گونده‌كه‌یان ڕفاندو هه‌ردووكیان دواتر به كوژراوى دۆزرانه‌وه.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
50 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
50 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
1 hour لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



