ڤیدیۆ:بنزیمە سێ خاڵی بە نرخی بۆ ریاڵ مەدرید بە دەستهێنا

0
485
ریاڵ مەدرید لە یاری بیلباو

SNNsport

لە خولی ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید درێژەی بە زنجیرە بردنەوەکانیداو توانی 3-1 لە یانەی ئاتلەتیک بیلباو بباتەوە.

لە یارییەکی پێشخراوی هەفتەی 19ی لالیگا، ریاڵ مەدرید لە یاریگای دی ستیفانۆ میوانداری یانەی ئاتلەتیک بیلباوی کردوو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 3-1 بە لێهاتووی کەریم بنزیمە لێ بباتەوەو درێژە بە سەرکەوتنەکانی بدات.

پێش تەوابوونی گێمی یەکەم لە خولەکی 45+2، یانەی ریاڵ مەدرید گۆڵی پێشکەوتنی لە لایەن تۆنی کرۆسی ئەڵمانی تۆمارکردوو یانەی بیلباویش لە خولەکی 13وە رائول گارسیای بە کارتی سوور کرایە دەرەوەو گێمی یەکەم 1-0 بە سوودی یانەی شاهانە تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی بیلباو لە خولەکی 52 گۆڵی یەکسانبوونەوەی لە لایەن ئەندرێ کاپا کردوو ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

دواتر کوڕانی زیدان بە یەکسانبوون رازی نەبوون، کەریم بنزیمە توانی بە لێدانێکی سەر گۆڵی دووەم   لە خولەکی 74 بۆ یانەکەی بکات و 2-1 بردنەوە تۆمار بکەن.

بەم بردنەوە خاڵەکانی ریاڵ مەدرید بووە 26خاڵ و بۆ پلەی سێیەمی لالیگا سەرکەوت.

 

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this