
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندکارانی زانکۆ و کۆتایی هاتنی دەوامی خوێندنی ئەمساڵی دیاریکرد.
ئەنجومەنی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، ئەمڕۆ 12ی ئایار رایگەیاند: دەوامی خوێندن لە زانکۆکان لە 31ی ئایار دەستپێدەکات، هەروەها 14ی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە زانکۆی پۆلیتەکنیک دەستپێدەکات و یەکی تەمووز کۆتایی بە پرۆسەی خوێندن دەهێنرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئەو وانە و ماددانەی خوێندکاران بەشێوەی ئەلکترۆنی وەریانگرتووە بۆ پێدانی زانیاری بووە و بۆ تاقیکردنەوە هەژمار ناکرێن، بۆ تاقیکردنەوە تەنیا ئەو وانانە هەژمارکراون کە تا پێش کەرەنتینەی گشتی واتا تا رێکەوتی 25ی شوبات خوێندراوە، بەو هۆیەشەوە ئەنجومەنی کۆلێج و پەیمانگاکان و ئەنجومەنی بەشەکان و لیژنە زانستییەکان راسپێردراون بۆئەوەی میکانیزمی تاقیکردنەوەکان و میکانیزمی دانانی نمرەکان بەشێوەیەک ئەنجام بدرێت کە خوێندکار زەرەرمەند نەبێت”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، رێژەی بەشداریکردنی خوێندکاران لە خوێندنی ئەلیکترۆنی لە نێوان 50% بۆ 80% بووە بەپێی جیاوازی بەش و وانەکان، لە ئایندەشدا زانکۆمان باشتر ئامادەکاری دەبێت بۆ هەر قەیرانێکی دیکە ئەگەر رووبدات.
ئاماژەش بەوەکراوە: “ئەنجومەنی زانکۆ داوای سەربەخۆیی کارگێڕی و دارایی زانکۆکان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و حکومەت دەکات تابتوانن زیاتر خزمەتی زانکۆ و خوێندکاران و کۆمەڵگە بکەن و ئاستی توێژینەوە زانستییەکانیش زیاتر بەرەوپێش ببرێت چونکە کوالێتی بەرزی خوێندن لە کەمپەسی زانکۆکان پێویستی بە خەرجی زۆر دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


