
قادر عەزیز و محەمەدی حاجی مەحمود
SNN- عەلی حەمەسەعید
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت: لەچەند رۆژی داهاتوودا لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە، ئاماژە بەوەشدەکات “گەر کێشەشمان هەبێ نابێ مەکتەبی سیاسی هەردوولا لەیەک غایب بن”.
دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان قادر عەزیز کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی: “دوای کۆنگرە یەکێتی پێیباشبووە سەر لەنوێ بە هەموو پەیوەندییەکانیدا بچێتەوە ئەگەر پێشتر ئەو پەیوەندییانە کەمێک بێسەروبەر بووبن لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکان، بەتایبەتتریش ئەو حیزبانەی نزیکن لە یەکێتی”.
وتیشی: “یەکڕیزی نێوخۆیی خۆمان زۆر گرنگە، چونکە بەهۆیەوە کەمێک لەقەیرانەکانی ئێستا کەمدەکەینەوە، بۆیە هەموو لایەک کۆکین لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکان بەهێز بکرێن”.
قادر عەزیز وتیشی: “نابێ تەفسیری خراپ بۆ لامەرکازییەت بکرێت، ئەو پرسە لە دەستوور و کارنامەی حکومەتیشدا ئاماژەی پێدراوە”.
بەوتەی کارێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیستمانیی کوردستان بەهۆی لێدوانەکانی هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان وادەی دوایین کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی هەڵوەشایەوە و لەم رۆژانەدا و لەنزیکترین کاتدا لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە.
وتیشی: “بەبێ یەک هیچ شتێک ناکرێ و لەنزیکترین کاتدا کۆدەبینەوە، چونکە گەر کێشەش هەبێ لەنێوان هەردوولا نابێ مەکتەبی سیاسی هەردوو حیزب غایب بن”.
محەمەدی حاجی مەحمود سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان رایگەیاند “جیهانی دوای کۆرۆنا جیاواز دەبێت و نوێکردنەوەی پەیوەندییەکان بە پێویست زانراوە”.
وتیشی: “لامەرکەزیەت لەبەرنامەی کاری حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەیە، بەڵام میکانیزمی جێبەجێکردنی پێویستیی بەوردەکاریی زیاترە”.
کۆبوونەوەکە لە گوندی گوڵەخانەی دەڤەری شارەزوور بەڕێوەچوو، دوابەدوای کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ حیزبی سۆسیالیست، هەر ئەمڕۆ هەمان شاندی یەکێتی لەگەڵ یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ-ش کۆدەبێتەوە.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



