
به هاوكاری به‌شێك له كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه ده‌ستیپێكردەوە و ئاگربڕ بۆ چیاکە دروستدەکرێت تا لە داهاتوودا کەمترین زیانی پێبگات.
ئاوات محه‌مه‌د قایمقامی سلێمانی ئەمڕۆ 12ی ئایار لەگەڵ پۆلیسی دارستان و نوێنەری شارەوانی و ژووری بازرگانی و کۆلێژی کوشتوکاڵ و ژمارەیەک کۆمپانیای بەشدار لە پڕۆژەی سەوزکردنی چیای گۆیژە کۆبووەوە و رایگەیاند: كاره‌كانی كه‌مپینی سه‌وزكردنی چیای گۆیژه كه پێشتر به چاودێری پارێزگاری سلێمانی ده‌ستیپێكردبوو درێژه پێده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه تاڕاده‌یه‌ك كاره‌كان وه‌ستابوون.
راشیگەیاند: “به‌پێی پلانه‌كه‌ش سه‌ره‌تای كاره‌كه به دابینكردنی ئاو و دروستكردنی خه‌زانێكی هەزار مه‌تر چوارگۆشه‌یی له‌سه‌ر چیای گۆیژه ده‌ستپێده‌كات، پاشان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه روپێوییهكی ته‌واوی چیای گۆیژه ده‌كرێت و روبه‌ری 200 دۆنم زه‌وی بۆ سه‌وزكردن ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
ئاماژەی بەوەشکرد: ” کۆمپانیاکان بۆ ماوەی سێ ساڵ ئه‌ركی خزمه‌تكردنی دەگرنه ئه‌ستۆ”.
پاشان بڕیاردرا لیژنه‌یه‌كی هونه‌ری و زانستی پێكبهێنرێت بۆ دیاریكردنی جۆری دره‌خته‌كان و چۆنیەتی چاندن و خزمه‌تكردنیان.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كرا كه پرۆسه‌ی دروستكردنی ئاگربڕ له چیای گۆیژه ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵ ده‌درێت كه‌مترین زیان به رووبه‌ره سهوزكراوهكانی گۆیژه بگات.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


