
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ژینگەی كوردستان له ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی داواكاری نێوان دەستەی ژینگەی كوردستان و سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ژینگەی كوردستان بەڕێوەچوو.
عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان كە هاوكات سەرۆكی ئەنجوومەنی ژینگەی كوردستانیشە لە كۆنگرەیەكەی رۆژنامەنووسیدا رايگەیاند: “بەپێی یاسای ژمارە هەشتی ساڵی 2008 لە یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێم دەستەكە سێ ئەركی هەیە: ئەركی یەكەمیان، پاراستنی ژینگەیە، ئەركی دووەمیان، كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای ژینگەیە كە لە نوێنەری 14 وەزارەتی پەیوەندیدار و سەرجەم فەرمانكە ژینگەییەكان پێك دێت، ئەركی سێیەمیش، چاككردنی ژینگەیە”.
وتیشی: “لەم كۆبوونەوەیە كە بەشێوەی خوول بەڕێوەدەچێت دەبێ ماوەی دوو مانگ یان كەمتر جارێك كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی داواكارییەكانمان لەیەكتر بكەین، بۆنموونە ئێمە چ داواكاریمان هەیە لە وەزارەتەكان، وەزارەتەكانیش چ رێنماییەكیان هەیە بۆ ئێمە”.
ئەوەشی خستەڕوو: “رێكخراوە ژینگە پارێزییەكان هاوبەشی سەرەكیی ئێمەن، ئێستا لە هەرێمی كوردستان 220 رێكخراوی ژینگەیی لە كوردستان هەیە و مانگانە و وەرزانە لەگەڵ هەموویان كۆدەبینەوە و ئاڵوگۆڕی بیرۆكەكانی پاراستن و چاككردنی ژینگە دەكەین”.
لە ئێستادا زیاتر لە 1500 رێكخراوی ژینگەی لە هەرێمی كوردستان لە فەرمانگەی رێكخراوە ناحكومیيەكان تۆماركراوە بەوتەی ژینگە پارێزانیش بەشی زۆریشی تەنيا ناوێكەوە لەسەرەتایی دامەزراندنیەوە تاوەكو ئێستا یەك چالاكی ژینگەیی ئەنجام نەداوە .
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
15 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
20 hours لهمهوپێش


