یانه‌كانی ئاشتی و ده‌ربه‌ندیخان پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی عێراق به‌ده‌ست دەهێنن

دیمەنێک لە یاری تێنس
ئه‌رده‌ڵان محه‌مه‌د – SNNsport
دوای ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م كه له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا، له شاری به‌غداش قۆناغی دووه‌می خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌كانی عێراق به به‌شداری 20 یانە ئه‌نجامدرا، له كاتێكدا له قۆناغی یه‌كه‌م 10 یانه له خولی نایاب مانه‌وه بۆ ده‌ستنیشانكردنی شه‌ش یانه‌ی تریش له شاری نه‌جه‌ف قۆناغی دووه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
بڕیاربوو به به‌شداری 10یانه ركابه‌رییه‌كانی ئه‌و قۆناغه له نه‌جه‌ف به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و سه‌ماوه و سه‌لام و شهباعدهل، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئاشتی،ده‌ربه‌ندیخان ، نه‌جه‌ف ، دهۆك ،كازمییه و كۆیه به‌شداری ركابه‌رییه‌كانیان كرد.
هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ئاشتی و ده‌ربه‌ندیخان توانییان به پێنج بردنه‌وه و دۆڕانێك پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ئه‌م قۆناغه به‌ده‌ست بهێنن كاتێك پله‌ی سێیه‌م بۆ یانه‌ی نه‌جه‌فی میوانداری خوله‌كه بوو.
ئه‌مساڵ یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیاریدا پاڵاوتنی یانه‌كانی عێراق بكات بۆ ده‌ستنیشانكردنی 16یانه كه له خولی نایابی عێراقدا بمێننه‌وه، دابه‌زینی چوار یانه‌ش بۆ ریزی یانه پله‌یه‌كه‌كان.
ماكوان سه‌عید سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ی ئاشتی ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو:” له راستیدا ئێمه به پێكهاته‌یه‌كی ته‌واو له یاریزانی خۆمان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ یاریزانێكی ئاماده‌كراومان هه‌بێت یاخود پیشه‌گه‌رمان هه‌بێت به‌شداری كێبڕكێكان ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو، ئه‌گه‌ر یه‌كێتیی تۆپی سه‌رمێزی عێراق بڕیار بدات به‌هێنانی یاریزانی پیشه‌گه‌ر به دڵنیاییه‌وه ئێمه‌ش یاریزانی پیشه‌گه‌ر دەهێنین بۆ ئه‌وه‌ی ركابه‌ری یانه زلهێزه‌كانی خوله‌كه بكه‌ین، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خۆمان له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی یانه‌كان ببینینه‌وه”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
13 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
18 hours لهمهوپێش


