“بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە، دەبێت ساڵی داهاتوو حكومەتی هەرێم لەكاتی خۆیدا مووچە دابەشبكات”

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیه‌نێت: ئێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدایە لەگەڵ حكومەتی ناوەندى رێككه‌وتنى كۆتایی بكات، جگه له‌و رێككه‌وتنه‌ى كه له‌سه‌ر بودجه‌ى ساڵى 2021 كراوه، ده‌شڵێت: “بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە ئەوا دەبێت لە ساڵی داهاتوو حكومەتی هەرێم مووچە لەكاتی خۆیدا دابەشبكات”.
زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “زیاتر لە دوو هه‌فته شاندی باڵاى هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە هەوڵدابوو بۆ رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی ناوەندى، ئەگەر هاتوو پشكی كورد لە بودجەی ساڵی 2021 پەسندكرا له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئەوا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە دەبێت مووچە لە كاتی خۆیدا دابەشبكات”.
وتیشی: “لێبڕین و پاشەكەوتكردنی مووچه‌ى فەرمانبەران لە بنەڕەتدا نایاساییە، بۆیە پێویستە ساڵى داهاتوو ئەگەر رێككەوتنى كۆتایی كرا لە نێوان هەرێم و بەغدا پێویستە پاشكەوت و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران نەمێنێت و مووچەخۆران شایستە داراییەكانی خۆیان وەكو پێشتر و لە وادەی خۆیدا پێبدرێت”.
دوێنێ سێشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى شاندى باڵاى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئه‌نجامدا له‌باره‌ى ئه‌نجامى گفتوگۆكانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و رایگه‌یاند: “ئێمه گفتوگۆى قوڵمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵى ئه‌نجامدا و توانیمان له‌سه‌ر پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 كه 12.67ه بگه‌ینه رێككه‌وتن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
9 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
13 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
14 hours لهمهوپێش


