ئیتاڵیا.. دوو گەنجی کورد بەهۆی کەوتنە ژێر شەمەندۆفێر گیانیانلەدەستدا

وێنەی دوو قوربانییەکە
SNN- محەمەد مستەفا
دوو گەنجی خەڵکی ئیدارەی ڕاپەڕین لە کاتی پەڕینەوە لە وڵاتی ئیتاڵیاوە بۆ وڵاتی فەرەنسا، لە ناوچەی ساڤانۆی ئیتاڵیا دەکەونە ژێر شەمەندۆفێر و دەستبەجێ گیانلەدەستدەدەن .
(ک،ئ) گەنجێکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە SNN ی ڕاگەیاند “درەنگانێکی شەوی رابردوو ئەوان وەک کۆمەڵێک کۆچبەر لە وێستگەی شەمەندۆفێری ساڤانۆی ئیتاڵیا ویستویانە لە ئیتاڵیا بەرەو فەڕەنسا بە قاچاغی بپەڕنەوە .
وتیشی: “لەکاتی ڕاکردنیان لەو وێستگەیە شەمەندۆفێریک گەیشتۆتە ئەو وێستەگەیە و دوو لە هاوڕێکانیان کەوتوونەتە ژێری و دەستبەجێ گیانیانلەدەستداوە” .
ئەو گەنجە باسی لەوەشکرد ئەو دوو کەسەی لەو ڕووداوە بوونەتە قوربانی (بەھرۆز اسماعیل) تەمەن 23 ساڵ، دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا و (ڕاستی محەمەد) دانیشتووی رانیە-ن .
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



