
لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی عێراق و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەنیازە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی، تاوتوێی بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکا بکەن و داوای چاوخشاندنەوە بکات پاش لێخۆشبوونی چەند تاوانبارێکی ئەمریکی کە دەستیان بە خوێنی هاووڵاتی عێراق سوورە.
رۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ لە 15 کەس خۆش بوو، کە کارمەندی گرێبەستی حکومەتی ئەمریکای تێدایە و لەساڵی 2007 بە ئەنجامدانی کوشتنی بە کۆمەڵ لەلایەن دادگاکانی بەغداوە تاوانبار کرابوون.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت: “نیگەرانین لەو بڕیارەی سەرۆک ترەمپ کە بکووژانی 14 هاووڵاتی عێراقی ئازاد کردووە بە لێبووردنی گشتی”.
دەشڵێت: “ئەم بڕیارەی سەرۆکی ئەمریکا نایەتەوە لەگەڵ پێودانگەکانی مافی مرۆڤ و لەگەڵ ئاستی قورسیی تاوانەکەدا پێچەوانەیە”.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت “لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی لە هەوڵدان چاو بە بڕیارەکەدا بخشێنرێتەوە، چونکە تاوانەکە لەو ئاستەدا نییە ئەنجامدەرانی ئازاد بن”.
دۆناڵد ترەمپ بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی 4 بەندکراوی بە لێبووردنی گشتی ئازاد کرد کە کارمەندی کۆمپانیای بلاک ۆتەر بوون و دەستیان سوورە بە کووشتنی 14 هاووڵاتی عێراقی و بریندارکردنی 20ی دیکە لە گۆڕەپانی نسوور لەناو شاری بەغدا لە رۆژی 16ی ئەیلوولی ساڵی 2007.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


