نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به كۆرۆنا له گه‌رمیان مه‌ترسى داخستنى له‌سه‌ره

نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به كۆرۆنا له گه‌رمیان | فۆتۆ: SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستيى گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هاوكارى نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا نه‌كات مه‌ترسى داخستنى له‌سه‌ره، ده‌شڵێت: “داوا له خێرخوازان ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن”.
نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵاى تایبه‌ت به كۆرۆنا تاكه نه‌خۆشخانه‌یه له سنوورى گه‌رمیان بۆ تووشبووانى كۆرۆنا، له‌لایه‌ن خێرخوازانه‌وه دروستكراوه، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن ئیداره‌ى گه‌رمیانه‌وه پێداویستییه‌كانى دابینكران، دواتر هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ هاوكارى دارايى پزیشك و كارمه‌نده‌كانى نه‌خۆشخانه‌كه‌ى گرته ئه‌ستۆ، سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو و ئه‌و هاوكارییه كۆتایی دێت.
سیروان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستيى گه‌رمیان به SNNى راگه‌یاند: “گرفتى سه‌ره‌كى كه‌رتى ته‌ندروستى گه‌رمیان له ئێستادا بریتییه له نه‌خۆشخانه‌ى قه‌ڵا تایبه‌ت به كۆرۆنا له گه‌رمیان، له ماوه‌ى رابردوودا بۆ ماوه‌ى شه‌ش مانگ هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتى هاوكارى ماددى پزیشكان و كارمه‌ندانى نه‌خۆشخانه‌یان له‌ئه‌ستۆ گرت، به‌وهۆیه‌وه كاره‌كان به‌ڕێوه‌چوون، به‌ڵام ئه‌م هاوكارییانه مانگی یه‌كه‌مى ساڵى نوێ كۆتایى پێدێت”.
وتیشى: “ئه‌گه‌ر دواى هاوكارى هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتی حكومه‌تى هه‌رێم هه‌ڵوێستى نه‌بێت و نه‌توانێت هاوكارییه‌كان دابینبكات به دڵنیاییه‌وه له كاتى شه‌پۆلى نوێى كۆرۆنا كه ئێستا له به‌شێكی وڵاتان بڵاوبووته‌وه ناچارده‌بین ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دابخه‌ین، له‌و رووه‌شه‌وه سوپاسى خه‌ڵكانى خێرخواز، رێكخراوه‌كان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه له دروستكردنى نه‌خۆشخانه‌كه و دابینكردنى كه‌ره‌سته و هاوكارییه‌كان رۆڵى گرنگیان هه‌بووه و داواكارین هاوكارمان بن”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


