“مه‌ترسى هه‌یه كێشه بۆ پشكى كورد له په‌رله‌مانى عێراق دروستبكرێت”

SNN – بڕیار محەمەد
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا له‌سه‌ر پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق دواى كۆبوونه‌وه‌كانى شاندى هه‌رێم زۆر گرنگه، ده‌شڵێت: “مه‌ترسى هه‌یه كێشه بۆ پشكى كورد له په‌رله‌مان دروستبكرێت”.
جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به SNNى راگه‌یاند: “له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوودا كه شاندى هه‌رێم له به‌غدابوون كۆبوونه‌وه‌ى گرنگیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى به‌غدا ئه‌نجامدا، رێككه‌وتنیشیان له‌سه‌ر پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراق خاڵێكى گرنگه، چونكه دۆخى مووچه و مووچه‌خۆرانى هه‌رێم زۆر خراپه”.
وتیشى: “راستییه‌ك هه‌یه كه ره‌نگه زۆر دیار نه‌بێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ى بودجه كه ئاماده‌كراوه، كۆپى ئه‌و پرۆژهیاسایهیه كه كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆكوه‌زیران پێشووترى عێراق ئاماده‌یی كردبوو”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق نایشارێته‌وه كه مه‌ترسى هه‌یه كێشه بۆ پشكى كورد له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دروستبكرێت و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: “پێشتر هه‌مان پشكى هه‌رێم له پرۆژه‌یاساى بودجه‌دا جێگیر كرا، به‌ڵام به‌هۆى بێ متمانه‌یى حكومه‌تى عێراق به‌رامبه‌ر هه‌رێم پرۆژه یاساكه ده‌نگى نه‌هێنا، ئێستاش هه‌مان ئه‌و مه‌ترسییه بوونى هه‌یه”.
رۆژی 21ى كانونى یه‌كه‌م، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاش سێ رۆژ گفتوگۆ پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى په‌سه‌ند كرد و ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراقى كرد، به‌پێى پرۆژه‌یاساكه پشكى هه‌رێمى كوردستان به 12.67% جێگیر كراوه، هاوكات رۆژى 22ى كانونى یه‌كه‌م، قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم و سه‌رۆكى شاندى باڵاى دانوستانكارى هه‌رێم له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غداى له‌سه‌ر پشكى كورد له پرۆژه‌یاساى بودجه‌ى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى راگه‌یاند.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


