
قهڵاى كهركوك له ناوهندى پارێزگاى كهركوك | فۆتۆ: عیماد جهبارى \ SNN
SNN – سیروان حهسهن
ئهمڕۆ له شارى كهركوك دهستهیهك كه له ههموو نهتهوه جیاوازهكان پێكهاتوون و بریتین له ژمارهیهك مامۆستاى ئاینى، رۆشنبیران و چالاكوانان و كهسایهتى ناوچهكه پرۆژهى به ههرێمكردنى شارى كهركوكیان راگهیاند.
دهستهكه له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانیدا پرۆژهكهیان به چوار زمانى عهرهبى و كوردى و توركمانى و ئینگلیزى خوێندهوه تێیدا داوایان كرد له پێناو خۆشگوزهرانى خهڵكى كهركوك “كهركوك بكرێته ههرێمێكى سهربهخۆ” و بۆ ئهوهش داوا لە کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق دەکەن کە رێکارە یاسایی و رێنمایه پەیڕهوکراوەکان بگڕێتەبەر بۆ ئەنجامدانی راپڕسی گشتی لەکاتێکی گونجاودا.
دەقی بەیاننامەکەیە:
بەناوی خوای گەورەو میهربانەوە
جەماوەری پارێزگا خۆشەویستەکەمان
ئێمە وەک دەستەیەک لە ڕۆشنبیران و ئەکادیمی و ڕۆژنامەنووسان و پیاوی ئاینی ولەگەڵ دامەزراوەکانی کۆمەڵگای شارستانی وپیاو ماقوڵانی شاری کەرکوک بە هەموو ڕەنگە جیاوازەکانیەوە پێشنیاری(بەهەرێمکردنی سەربەخۆی کەرکوک)تان پێ ڕادەگەیەنین.
هاوشاریانی خۆشەویست، ئێمەی کەرکوکی یەک چارەنوس و یەک ڕێگامان لەپێشە، ئەوەش هانمان ئەدات بۆ ئەوەی پێکەوە خەمێک لەشارە خۆشەویستەکەمان بخۆین و خۆمان چارەنوسی شارەکەمان دیاری بکەین ، ئاخر مێژوو ئەوەی سەلماندووە کە هەموومان پێکەوە بەشدار بوینە لە هەموو خۆشی و ناخۆشیەکانی شارە خۆشەویستەکەمان .
بەدرێژایی دەسەڵاتەکانی حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی عێڕاق، هەمیشە کەرکوک قوربانی یەکەمی دەستی دەسەڵاتداران بووە و جگە لە تاڵانکردنی سامان و داهاتی ئەم شارە ،هەمیشەش ویستیانە شەڕو ناکۆکی بخەنە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک ئەویش بەمەرامی ئەوەی بتوانن لەو ڕێگایەوە درێژە بە تاڵانکردنی خێروبێری ئەم شارە بدەن و خەڵکەکەی بێبەش بکەن لە بەروبومی شارەکەیان ،هەروەها لەڕوی خزمەتگوزاری و ئاوەدانی و پێشکەتن لەهەموو سێکترەکانی کارگێڕی بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو لەخوار هێڵی سفرەوە بووە.
بەڵام ئەوەی شانازیە کە سروشتی پارێزگاکەمان بەفرە ڕەنگی و ڕۆشنبیری نەتەوەیی و ئاینی ناسراوەو هەمیشەش و بەدرێژایی مێژوو وەک یەک خێزان لەسەر ئەم خاکە ژیاوین، کەبەهەموو ماناکانی جوانی مرۆڤایەتی نەخشنێراوە .
هەروەها تایبەتمەندی ئەم شارە ئەوەیە کەسەرچاوەیەکی سروشتی بەپێزو مێوژویەکی شارستانی دێرینی خۆی هەیە و خەڵکەکەیشی هەمیشە نیشانەی ئازایەتی و خۆبەختکردن و ئەمەکداری تیایاندا بەرجەستە بووە.
لێرەوە هەنگاونان بە تایبەتمەنەدیەکانی ئەم شارە بۆدابین کردن وپاراستنی مافی دانیشتوانەکەی و باڵاکردنیان و گەشانەوەی توانا کاڕگێڕیەکانیان و سەرچاوەی کەسەکانی وتوانا مادیەکانیان وبەشداری کردنیان لە گەشەپێکردن و بەردەوامیان، وەهەڵسانەوەی بواری پەروەردە و فێرکردن، وەبنیاتنانەوەی ئابوریەکەی کە سەرچاوەیەکی زۆر کۆنی هەیە،وە بۆ پاراستنی سروشتی دیمۆگڕافیەکەی، وە پاسکردنی شوێنەوارە دێرینەکانی، وەک ڕێزگرتنێک لە و کەسانەی لە پێناویدا خوێنی ئاڵیان ڕشتووە،بۆ گێرانەوەی هۆگری وخۆشەویستی بۆ خەڵک و خاکەکەی، ئێمە وەک دەستەی سەربەخۆو ڕۆڵەی کەرکوکی ڕەسەنی ئەم شارە لە هەموو پێکهاتەکانی ، وە پابەندبوونمان بە ماف و ئەرکەکانمان کەدەستووری عیراقی هەمیشەیی سەلماندویەتی ، وە بەسوود وەرگرتن لەوبڕگانە وەک مافی خۆمان پێشنیاری پێکهێنانی (هەڕێمی کەرکوکی سەربەخۆ) ڕادەگەیەنین، وەئامانجمان لەم هەنگاوە گەشەپێدانی سەرجەم سێکتەرەکانی خۆشگوزەرانی و پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی سەرجەم پێکهاتەکانێتی ، وە هاووڵاتی بوون مەرجی سەرەکی پرۆژەکەمانەو دژی هەر لێکترازانێکی نەتەوەیی و ئایینی و مەزهەبی دەبین بە ئاراستەی رێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ بەپێی جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.
لە کۆتاییدا داوا لە کۆمسێۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەکانی عێراق دەکەین کە ڕێکارە یاسایی و ڕێنمایە پەیڕوکراوەکان بگڕێتە بەر بۆ ئەنجامدانی ڕاپڕسی گشتی لەکاتێکی گونجاودا ، بەهیوای ئەوەی هەموان هاوکارمان بن.
دەستەی سەربەخۆی بەهەرێمکردنی کەرکوک
24\12\2020
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


