
جینین هەنس بلاسخارت
SNN-
لەمیانی دانیشتنی تایبەتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی عێراق، نوێنەری سکرتێری گشتی لەعێراق وتی: “لەگەڵ حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵن بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەکانی وەک مووچە و بودجە و نەوت”.
جینین بلاسخارت لەڤیدیۆ کۆنفرانسێکدا باسی دۆخی هەرێم و بەغدای کرد و رایگەیاند “ئەوان نێوەندگیریی دەکەن بۆ گەیشتنی هەردوولا بەچارەسەرێک”.
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەشی وت: “تائێستا ناکۆکی سیاسی لەعێراق زەقیی پێوە دیارە و پێویستە لایەنەکان خەمی زیاتری وڵاتەکە بخۆن و کابینەکەی کازمی بەزووترین کات کامڵ بکرێت، چونکە هێشتا 7 وەزیر پۆستیان وەرنەگرتووە”.
بەوتەی بلاسخارت، عێراق دووچاری چەندین ئاڵنگاریی بووەتەوە کە کۆرۆنا و پرۆسەی سیاسی و پرسی چاکسازی سیاسین و هەنگاوە سەرەتاییەکانی کازمی-ش بۆ ئەم مەبەستە ئەرێنین.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
44 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



