
زیدان و پێرێز
SNN Sport
یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە ئێستاوە بە شوێنی جێگرەوەی گاریس بەیڵی وێڵزی و ئەستێرەی یانەکەی دەگەڕێت و دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت و بۆ شوێنەکەشی خێراترین یاریزانی یۆرۆی 2016 بگوازێتەوە.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی لە سکای ئەڵمانیاوە بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە کینگسلی کۆمانی یاریزانی فەرەنسی یانەی بایرن میونخ بگوازێتەوە بۆ ریزەکانی، ئەمەش بۆ شوێنی گاریس بەیڵ لە وەرزی داهاتوو.
بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە،بێجگە لە یانەی ریاڵ مەدرید، بەرشەلۆنە یەکێکی ترە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی ئەم یاریزانەی یانە باڤاریەکە دەدات، ئەویش دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ بکات.
کینگسلی کومان فەرەنسییەو تەمەنی 23 ساڵە، لە لای راستی یاریگا یاری دەکات و یاریزانێکی زۆر خێرایە، بەپێی ئامارەکانی یۆرۆی 2016، ئەو یاریزانە خێراترین یاریزانی ئەو پاڵەوانێتییە بوو، کە ئەوکات تەمەنی تەنیا 19 ساڵ بوو،توانی بەسەر چەندین ئەستێرە سەربکەوێت، کە دیارترینیان گاریس بەیڵ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو.
کومان لە یانەی بایرن میونخ وەکو یاریزانی سەرەکی پشتی پێنابەسترێت و ئەم وەرزەش چەند جارێک تووشی پێکان بووە.


More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
12 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
16 hours لهمهوپێش


