ژمارەیەك گەنج كارگەیەك دادەمەزرێنن و ركابەری بەرهەمی دەرەكی پێدەكەن

کارگەی قەنەفە
ژمارەیەك لە گەنجانی دەرچووی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان كە دانیشتووی قەزای سەیدسادقن، بەبێ ئەوەی چاویان لە حكومەت بێت دایان بمەزرێنێت، بۆخۆیان كارگەیەكی دروستكردنی قەنەفەیان دامەزراندووە كە ڕكابەری بەرهەمی وڵاتانی توركیاو ئێران دەكەن و بەرهەمەكانیان رەوانەی ئەڵمانیا و بەریتانیا كردووە.
كارگەی قەنەفەکە لەلایەن ژمارەیەك گەنجی قەزاكەوە دامەزراوە و بەڕێوە دەبرێت، لە ماوەی دوو ساڵی كاركردنیاندا، بەهۆی بەرزی كوالیتی و جوانی نەخش و دیزانەكانیانەوە بوونەتە جێگەی متمانەی هاوڵاتیان و لە شارەكانی هەولێر و سلێمانی و گەرمیانەوە داواكاریان بۆ دێت بۆ دروستكردنی جۆرەكانی قەنەفە.
محەمەد نەسرەدین، سەرپەرشتیاری كارگەی قەنەفەی سوڵتان لە قەزای سەیدسادق بە SNNی ڕاگەیاند:ماوەی نزیكەی دوو ساڵ دەبێت وەك ژمارەیەك لە گەنج كە ژمارەمان زیاد لە 10 كەس دەبێت و زۆربەمان دەرچووی پەیمانگا و زانكۆكانین، بیرمان لەوەكردەوە كە بتوانین پێكەوە كارگەیەك دابمەزرێنین كە لەلایەك هەلی كار بۆ خۆمان بڕەخسێنین لە لایەكی دیكەشەوە نەهێڵین سەرمایەیەكی زۆری ئەم وڵاتە لە بواری كڕینی قەنەفە و مۆبیلیاتدا بڕواتە دەرەوە، بۆیە تاڕادەیەكی زۆر تیایدا سەركەوتوو بووین و خۆشبەختانە بوینەتە جێگەی متمانەی هاووڵاتیان.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
18 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
23 hours لهمهوپێش


