گۆڵكاری مۆندیالی 2010 به‌شداری ماراسۆن ده‌كات

0
332
داڤد ڤییا

SNN Sport

داڤید ڤییا ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌شداری له‌ ماراسۆنی (سان سلڤێستەری ) کرد كه‌ له‌  مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا  سازکراو ماوه‌ی 10كم ی به‌ 38،9 خوله‌ك ته‌واو كرد.

ئه‌و ئه‌ستێره‌ ئیسپانیا که‌ 6كگم  له‌ كێشی كه‌م كردووەته‌وه‌ له‌و كاته‌ی وازی له‌ تۆپی پێ هێناوه‌ و وه‌ك راكه‌ر راهێنان ده‌كات.

له‌ لێدوانێكیدا ڤییا وتی:” راكردنه‌كه‌م ته‌واو کرد،من ده‌ناڵێنم چونكه‌ من راكه‌ر نیم ، ماوه‌یه‌كی كورته‌ راده‌كه‌م ، به‌ڵام مایه‌ی دڵخۆشیمه‌ كه‌ ئه‌فسانه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان بم ، به‌دڵنیاییەوه‌ له‌ ساڵی داهاتوو ئه‌گه‌رێمه‌وه‌”.

جێی باسه‌ ڤییا ماراسۆنه‌كه‌ی له‌ ریزبه‌ندی 253 تەواوکرد له‌ ئاستی سه‌رووی 35 ساڵ بەڕێوەچوو.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this