حکومەتی عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی بەسرە ئاشکرا کرد

نەوتی عێراق
SNN-
کۆمپانیای نەوتی بەسرە ئەمڕۆ چوارشەممە ئاستی بەرهەمهێنانی لەکێڵگە نەوتییەکانی خۆی ئاشکرا کرد کە بەپێی رێککەوتننامەکەی رێکخراوی ئۆپێک کەمکراوەتەوە.
خالید حەمزە جێگری بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە رایگەیاندووە “ئاستی جێگیری بەرهەمهێنان لەئێستادا 3 ملیۆن و 400 هەزار بەرمیل نەوتە لەڕۆژێکدا”.
وتیشی: “رێککەوتنەکەی ئەمدواییە کە وڵاتانی بەشدار لەڕێکخراوی ئۆپێک سەپاندوێتی بەسەرماندا ناچاری کردووین بڕی 650 هەزار بەرمیل بەرهەمی رۆژانە کەمبکەینەوە”.
بەوتەی خالید حەمزە، ئاستی کەمکردنەوەکە بەجۆرێکە کێڵگەی قورنە 70 هەزار بەرمیل، قورنەی 1یش 50 هەزار بەرمیل و 350 هەزاریش لە کێڵگەکانی نەهران و عەمر و ئەویشی ماوە لە کێڵگەکانی زوبێر و رومێڵە کەمکراونەتەوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش


