وەزارەتی ناوخۆ ئەو کەسانە دیاری دەکات کە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان دەبێت

0
1140

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، پێویستە چەک تەنها لە دەستی دەوڵەتدا بمێنێتەوە، هاوکات ئەو کەسانەش دیاری دەکات کە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان دەبێت.

عەبد سەعید حەسەن، بەڕێوەبەری ناسنامە و مۆڵەتی چەک لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا وتوویەتی: بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەو کەسانە دیاریکراون کە مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان هەیە، سەبارەت بە عەشیرەتەکانی عێراق، بە مەرجی ئەوەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتی سەرۆک عەشیرەتەکانەوە پشتگیرییان هەبێت رێگەیان پێدەدرێت چەک هەڵبگرن.

ئاماژەی بەوەشکردووە: هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو: پلە تایبەتەکان بە مەرجێک بەرێوەبەری گشتی و بەرەو سەروو بن، مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان دەبێت.

بە گوێرەی بڕیارەکە، سەرۆکی پەرلەمان و پەرلەمانتاران هەروەها دادوەران مۆڵەتی هەڵگرتنی چەکیان هەیە.

هەروەها فەرمانبەر، بە مەرجێک نووسراوی پشتگیریی فەرمانگەکەی پێبێت و بازرگان، بە مەرجێک نووسراوی پشتگیریی ژوورە بازرگانییەکانی پێبێت مۆڵەتیان پێدەدرێت.

ئەمە لەکاتێکدایە چەندین گروپی چەکداری لە عێراق دروستبوون کە بەهۆکاری بەشێک لە توندوتیژییەکانی عێراق دادەنرێن.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this