یەکەم گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وەرزشی سومۆ راگەیەندرا

شارلی تریبالو
SNN Sport
شارلی تریبالو کە زۆرانبازی وەرزشی سومۆی ژاپۆنییە ، لە تەمەنی 28 ساڵیدا بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیان لە دەست دەدات و دەبێتە یەکەم وەرزشەوان لەو وڵاتە بە کۆرۆنا کۆچی دوایی بکات.
شارلی دوای ئەوەی ماوەی مانگێکە تووشی کۆرۆنا بووە، لە 4ی مانگی رابردوو پلەی گەرمی لەشی بەرز بووەوە، یەکەم پشکنین کە بۆی کرا نەرێنی بوو، بەڵام لە دووەم پشکنین کە لە 10ی نیسان بۆی ئەنجامدرا ئەرێنی بوو،دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کرایەوەو ماوەی مانگێکە چارەسەری وەردەگرێت،لە کۆتایدا کۆچی دوایی راگەیەندرا.
لە ژاپۆن 16000 هەزار تووشبووی کۆرۆنا راگەیەندراوە، 668 کەس بەهۆی کاریگەری ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە.
سومۆ جۆرە وەرزشێکی زۆرانبازییەو لە وڵاتی ژاپۆن هەوادارێکی زۆری هەیە،مێژوویەکی کۆنی هەیە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
27 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


