
ئاسایشی شاره‌زوور لە قەزای سەیدسادق دەستی بەسەر 200 کیلۆگرام جگەری مریشکی بەسەرچوودا گرت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور ئەمڕۆ 13ی ئایار رایگەیاند: “بە هاوکاری ئاسایشی سەیدسادق دەستمان بەسەر 200 کیلۆگرام جگەری ئێرانی بەسەرچوودا گرتووە كه له ناو ئۆتۆمبێلێكی فلاتدا و له‌ژێر بارێك شوتیدا له وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان كرابوو به مه‌به‌ستی ساغكردنه‌وه‌ی له‌بازاردا”.
ئاماژەی بەوەشکرد: “سێ تۆمەتبار بە ناوەکانی (ج.م.م) و (س.ل.م) و (م.م.خ) کە ئەو جگەرە بەسەرچووەیان هاوردەکردووە ده‌ستگیر كراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا کراوە”.
راشیگەیاند: “جگه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ردا گیراوه‌كانیش له لایه‌ن لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه له‌ناوبراون و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له دۆسيیهكه به‌رده‌وامه”.


More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11 hours لهمهوپێش -
12 hours لهمهوپێش



