
لۆگۆی بەرشەلۆنە
SNN Sport
یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە ماتیۆس فێرناندێز کە لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی ریاڵ ڤەلەد وەلیدی ئیسپانی یاری دەکات، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆیدا بڵاویکردووەتەوە، ماتیۆس پاش ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە پشکنینەکان دەرنەچووەو دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە.
ماتیۆس فێرناندێز بەرازیلییەو لە هێڵی ناوەند یاری دەکات و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەیە، لە ئێستادا بە خواستن بۆ یانەی ڤەلەد وەلید یاری دەکات، لە ئێستادا ئەو یاریزانە لە ماڵەوە لە کەرەنتیندایەو لە چەند رۆژی داهاتوو پشکنینی تری بۆ دەکرێت و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
فێرناندێز لە یانەی پاڵمیراسی بەرازیلییەوە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووەوە بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنە کرد،دواتر یانە کەتەلۆنیەکە بە خواستن بە یانەی ڤەلەد وەلیدی رۆناڵدۆی دیاردە داوە تا کۆتایی ئەم وەرزەو دواتر دەگەڕێتەوە بۆ یانە کەتەلۆنیەکە.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



