ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق: هیچ خۆپیشاندەرێک لە گرتووخانەکاندا نەماوە

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاند، هیچ خۆپیشاندەرێک لە گرتووخانەکاندا نەماوە و سەرجەمیان ئازادکراون.
لەمبارەیەوە ئەمڕۆ عەبدولسەتار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا، رایگەیاند: “بەهۆی ئەوەی لە دەستووردا، خۆپیشاندان وەک مافێکی رەوای هاووڵاتییان چەسپاوە، سەرجەم خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازادکراون”.
لە راگەیەندراوەکەدا بە دیاریکراوی ئاماژە بە ژمارەی خۆپشاندەرە ئازادکراوەکان نەدراوە.
رۆژی دووشەممەی رابردوو ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە عێراق رایگەیاندبوو کە وەک وەڵامێک بۆ داواکەی سەرۆکوەزیران مستەفا کازمی، داوای لە سەرجەم دادگاکان کردووە، خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد بکەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
19 hours لهمهوپێش -
19 hours لهمهوپێش



