بایدن یەکەم گورزی خۆی لە دوو گروپی چەکداری ئێران وەشاند

0
1070

SNN

ئەمڕۆ هەینی، کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: فرۆکە جەنگییەکنی ئەمریکا دوو گروپی شیعەی چەکداری سەر بە ئێرانیان لە سوریا کردووەتە ئامانج و بەهۆی هێرشەکەوە 17 چەکدار کوژراون.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕایگەیاند: هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بە فەرمانی راستەوخۆی جۆو بایدن بووە، وەک تۆڵەیەک بۆ ئەو هێرشە مووشەکیانەی کە باڵیۆزخانەکانی ئەمریکای لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق کردووەتە ئامانج، هێرشە ئاسمانییەکە هەردوو گروپی کەتائیب حزبوڵڵا و کەتائیب ئەلشوھەدای سەر بە ئێرانی لە سوریا کردە ئامانج، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان لەو هێرشەدا 17 چەکدار کوژراون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this