“ئێران ئامێری پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز زیاددەکات”

وێستگەیەکی ئەتۆمیی ئێران
SNN
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی: “کۆماری ئیسلامی ئێران لە پرۆسەی قۆناغبەندی چوارەمیدا دەستیکردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە دامەزراوەی نەتەنز کە لە ژێر زەویدایە“.
بۆ ئەم پیتاندنە وەک لە راپۆرتەکەی ئەم دەزگا چاودێرییەی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە: “تاران ئامێری پێشکەتووی (IR-2M) ی بەکارهێناوە، ئەم مامەڵەیە تەنیا رێگە بە ئێران دەدات بە سەنتەرفیوجەکانی نەوەی یەکەمی کە بە IR-1ناسراوە لە دەزگاکانی لە نەتەنز کار بکات”.
ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی لە راپۆرتێکی نهێنیدا کە ئاژانسی رۆیتەرز بڵاويکردووەتەوە دەڵێت “لە 31 ی ئازاری 2021 دا دەزگای پیتاندنی یۆرانیۆم ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە ئێران دەستی کردووە بە پێدانی سروشتی UF6 بۆ پڕکردنی 174 سەنتەرفیوجی IR-2”.
ئەم هەنگاوەی تاران پێشێلکردنی رێککەوتنی ئەتۆمييە کە ئێران ساڵی 2015 لەگەڵ وڵاتە زلهێزەکانی جیهاندا واژۆیکرد.
ئەو رێککەوتنە چەند سنوورێکی بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران دانابوو، بەڵام لەساڵی 2018ەوە ئیران پێشێلکاری تێداکرد، ئەوەش لە بەرامبەر کشانەوەی ئيدارەی پێشووی ئەمريکا بە سەرۆکايەتی دۆناڵد تڕەمپ لە رێککەوتنەکە، هەروەها دووبارە سەپاندنی سزاکانی ئەمەریکا دژی کۆماری ئیسلامی کە بەپێی رێککەوتنەکە هەڵگیران.
More News
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3 hours لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14 hours لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
14 hours لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 day لهمهوپێش
Most Viewed
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3 hours لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14 hours لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
14 hours لهمهوپێش