ئەردۆغان “بڕیارەکەی بایدن لەبارەی جینۆسایدی ئەرمەنەکانەوە رەتدەکاتەوە”

0
828

SNN

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکۆماری تورکیا، به‌جینۆساید ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ رەت دەکاتەوە و راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ تێدا ئاماژە بەوە دەکات، رێگه‌ ناده‌ین لایه‌نی سێیه‌م قسه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و پێكه‌وه‌ژیانی تورك ئه‌رمه‌نه‌كان بكات.

له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ به‌ جینۆسایدناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه‌، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: ناتوانین رێگه‌ به‌ ده‌ستوه‌ردانی لایه‌نی سێیه‌م بده‌ین كه‌ كلتوری پێكه‌وه‌ژیانی سه‌دان ساڵه‌ی نێوان تورك و ئه‌رمه‌نیه‌كان بكاته‌ ئامانج، ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تورك و ئه‌رمه‌ن ده‌كرێت، له‌به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێك نیه‌.

جۆو بایدن سەرۆکی ئەمریکا ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ رایگه‌یاند: ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كانی به‌فه‌رمی به‌جینۆساید ناساندوه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئیمپڕاتۆریه‌تی عوسمانیه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this