SNN زانیاری نوێ‌ لەبارەی لابردنی لێبڕینی مووچە بڵاودەكاتەوە

0
1243

SNN- عەلی حەمە سەعید

دوای كۆتایی هێنان بە ئامادەكردنی ڕەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجەی هەرێمی كوردستان و ڕەوانەكردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران، وابڕیارە لە دوای كۆتایی هاتنی پشووی جەژن لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیران پرۆژەیاساكە پەسەند بكرێت و ڕەوانەی پەرلەمانیش بكرێت بۆ دەنگدان لەسەری، هاوكات لە پرۆژە یاساكەدا لێبڕینی مووچە ئاماژەی پێنەكراوە.

دوای هەشت ساڵ لە نەبوونی پرۆژەیاسای بودجە لە ئێستادا پرۆژە یاسای بودجەی گشتی هەرێم بۆ ساڵی 2021 ئامادەیە و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە و بڕیارە لە دوای پشووی جەژنی ڕەمەزان لە كۆبوونەوەیەكی ئەنجومەنی وەزیراندا ئەو پرۆژەیاسایە پەسەندبكرێت و دواتریش ڕەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ دەنگدان لەسەری.

بەپێی زانیارییەکانی SNN، لە پرۆژەیاساكەدا لە هیچ بڕگە و مادەیەكدا باس لە لێبڕینی مووچە نەكراوە، ئەوەش وەك ئاماژەیەك بۆ كۆتایی هێنان بە لێبڕینی مووچە لە دوای پەسەندركدنی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، لەحاڵەتی جێبەجێنەكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا رەشنوسی پرۆژەیاسایەكی بودجەی هەرێم و هەروەها لە حاڵەتی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكەش ڕەشنوسێكی دیكەی بودجە ئامادەكراوە، ئەوەی ئیستا رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كراوە ئەو رەشنوسەیە كە باس لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا دەكات، ئەوەش بە ئاماژەیەک دادەنرێت، کە حکومەتی هەرێم خۆی یەکلا کردوەتەوە کە پابەندی رێکەوتنەکەی لەگەڵ بەغدا دەبێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this