
بەرازیل
SNN-
پاش ئەوەی دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا بەرەو جێگیربوون دەڕواتەوە و زۆربەی شارەکان ژیانی ئاسایی تێیدا دەستیپێکردۆتەوە، لەکاتی ئێستادا وڵاتی بەڕازیل لە ئەمریکای لاتین بووەتە خاڵێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رۆژانە هەزارن کەیسی نوێی تێدا تۆمار دەکرێت.
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەرازیل گەیشتۆتە 222,877 لەو ژمارەیە 15,046، کەس گیانیلەدەستداوە لە ماوەی کەمتر لە 2 مانگدا، بەهەمانشێوە گەشتەکانیش لە ناوخۆ و دەرەوەی بەڕازیل بەردەوامە کە ئەمە مەترسییەکە زیاتر دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی تەندروستی لە زۆربەی شارو شارۆچکەکانی بەڕازیلدا لاوازە و توانایی پشکنین و چارەسەر لەو وڵاتە سنوردارە.
لە هەندێک شارۆچکەی باشووری رۆدیۆجانیرۆ شارەوانی گۆڕی بە کۆمەڵی هەڵکەندووە بۆ ناشتنی قوربانیانی کۆرۆنا، بەجۆرێک ژمارەی گیانلەدەستدان زۆرە کە لە کۆنترۆڵی ئەوە نەماوە لە گۆڕی تاکە کەسیدا بەخاکیانبسپێرن بۆیە حکومەتی ئەو وڵاتە پەنای بردۆرە بەر گۆڕی بەکۆمەڵ.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
10 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
11 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
13 hours لهمهوپێش



